کوردستانی

شەش نان دەکرێت بە هەزار دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش نان دەکرێت بە هەزار دینار
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

لە بەشێك لە نانەواخانەكانی سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیکە نرخی نان گران كرا و شەش نان كرا بە هەزار دینار، بەوتەی نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانیش "بەهۆی گرانبوونی ئاردەوەیە".

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی 3ی 2022، بەشێك لە نانەواخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی نانیان گران كرد و شەش نان بە كێشی گونكی 100 گرامییان كرد بە هەزار دینار، ئازاد رەمەزان، نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نانەواخانەکان ناچارن نرخی نان گران بکەن چونکە نرخی ئارد زۆر گرانە و فرۆشتنی هەشت نان بە هەزار دینار لە زەرەدی ئەوانە".

ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەت وەڵامی داواكارییەكانمان ناداتەوە و كێشەكانمان بۆ چارەسەر ناكات، بۆیە ئەگەر بەو شێوەیەی پێشوو هەشت نان بە هەزار دینار بێت ئەوا هیچ دەستكەوتێكمان نابێت و زیان دەكەین".

 پێشتریش چەندین جار نانەواخانەكانی سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجامداوە و داوایان لە حكومەت دەکرد نرخی ئارد و سوتەمەنییان بۆ هەرزان بكات و دوا دەرفەتیان دیاری كردبوو.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان