کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دڵنیاده‌كاتەوە كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ته‌نانه‌ت له‌ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "به‌ پێویستی ده‌زانین سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دڵنیابكه‌ینه‌وه‌ كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ته‌نانه‌ت له‌ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت".

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو "کە خشته‌ی مووچه‌ ‌ له‌ پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان رۆژانه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌".

لە رۆژی 10ی ئادارەوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو(شوباتی) فەرمانبەران کردووە، وەزارەتی تەندروستیش وەک یەکەم وەزارەت مووچەی وەرگرت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan