کوردستانی
لە دوو رووداوی هاتوچۆدا 12 کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دوکان- سلێمانی حەوت کەس برینداربوون، هاوکات لە رووداوێکی هاوشێوە هەر ئەمڕۆ لە گەرمیان پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دوکان- سلێمانی حەوت کەس برینداربوون، هاوکات لە رووداوێکی هاوشێوە هەر ئەمڕۆ لە گەرمیان پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دوکان- سلێمانی لە نزیک بەنزینخانەی کۆتەڵ رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری قەمەرە روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەلار- کفری کە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون لە هەرێمی کوردستان دادەنرێن، شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ تیژڕۆیی شۆفێران و پەبەند نەبوونیان بە هێماکانی هاتوچۆ و خراپی رێگە و بانەکان دگێڕنەوە.

ر. ئ.
بیروڕا