کوردستانی
دایک و کوڕێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئۆتۆمبێلێک کە دوو سەرنشینی خەڵکی شاری داڵاهۆی پارێزگای کرماشان تێدابووە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد، دوێنێ یەکشەممە 13ی ئاداری 2022 هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری داڵاهۆ و لە شوێنێک بە ناوی ملەی سەرانە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک کردووە و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ کوژراون.
پەیامنێری هەنگاو ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەو دوو هاوڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە دایک و کوڕ بوون و دایکەکە ناوی (سورەت وەیس)وە تەمەنی 70 ساڵە، کوڕەکە ناوی (عەلی ئەشرەف)ە و تەمەنی 30 ساڵە.
ئاماژە بەوەکراوە، تەرمی ئەم دوو هاوڵاتییە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ نەخۆشخانەی شوهەدا لە شاری سەرپێڵی زەهاو گوازراوەتەوە، هەروەها هەتا ئێستا هۆکاری تەقەکردنی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئەو ئۆتۆمبێلە نەزانراوە و زانیارییەکی ئەوتۆ لە بەر دەستدانییە.
س،ر

بیروڕا