کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی عیراق کۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی عیراق کۆبووەوە
مەودا میدیا-

بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئاداری 2022 بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کە پێکھاتبوون لە نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق و چەند سەرکردەیەک لە ھاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا، هەنگاوەکانی زاڵبوون بەسەر کێشەکان و تێپەڕاندنی بەربەستەکان تاوتوێ کران و جەخت لە زمانی دیالۆگ و تێگەیشتنی هاوبەش کرایەوە.

پاراستنی ئارامی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری لە ناوچەکە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، جەخت لەوەکرایەوە کە دەبێت کێشەکان بە گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر بکرێن و رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بدۆزرێتەوە. هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار دروستبكرێت بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی عیراق بێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان