کوردستانی

پیلانەکانی چەکدارانی داعش شکست پێدەهێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیلانەکانی چەکدارانی داعش شکست پێدەهێندرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت لەئێستادا لەو سنوورە هەماهەنگییەکی باش هەیە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان، ئاماژەی بەوەکرد پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانە بووەتە هۆی ئەوەی جموجولەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەو ناوچانە کەم بکات.

عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا لەو سنوورە هەماهەنگییەکی باش هەیە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان و ئاسایشی سنوورەکە بۆشاییە ئەمنییەکان پڕکراونەتەوە".

راشیگەیاند "پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانە بووەتە هۆی ئەوەی جموجولەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەو ناوچانە کەم بکات و ئارامی زیاتر بەخۆوەببینێت".

بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس وتی "لە بازگەی نەقشبەندی تاوەکو دەگاتە بازگەی قەرەتەپە شوێنێکی ستراتیژن بۆ چەکدارانی داعش، بۆیە ئەو ناوچانە زیاتر چاودێری دەکرێن".

وتیشی "لیوای پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە دوای مەشقپێکردنیان لەلایەن هێزێکی ئەمەریکییەوە بۆ ماوەی مانگێک، دەتوانم بڵێم لەو رۆژەی گەڕاونەتەوە چالاکانەتر کارەکانیان ئەنجام دەدەن".

جێگەی ئاماژەیە، پێشتر ئەو ناوچانە بەردەوام لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هێرشیان دەکرایەسەر، بەڵام دوای هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی سنووری ئیدارەی گەرمیان چالاکییەکانی داعش کەمیانکردووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان