کوردستانی

رێبوار ئەوڕەحمان بۆ لاهور شێخ جەنگی: کێشەی دەرکردنەکەی خۆت لەناو یەکێتی چارەسەربکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبوار ئەوڕەحمان بۆ لاهور شێخ جەنگی: کێشەی دەرکردنەکەی خۆت لەناو یەکێتی چارەسەربکە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا بۆ لاهور شێخ جەنگی دەڵێت " ئەو بەشێکە لەم دەسەڵاتە دز و گەندەڵە".

رێبوار ئەوڕەحمان، ئەندامی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "بەڕای ئێمە لاهور جەنگی کێشەی دەرکردنەکەی خۆی لە ناو یەکێتی چارەسەر بکات کە ئێستا زۆر لە هەوڵی ئەوەدایە بگەرێتەوە ناو یەکێتی، نەک خەمی ئۆپۆزسیۆنی هەبێت، چونکە ئەو بەشێکە لەم دەسەڵاتە دز و گەندەڵە و ئەو کەسەیە کە پێش هەڵبژاردنی عیراق هەوڵی دەدا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بچنە هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی و تەسلیمی دەسەڵات بن، نەک لە هەوڵی بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆندا بووبێت".

ئەوەشی نووسیوە "ئەو، ئەو کەسەیە کە خەریکی رۆژنامەنووس کڕین و داخستنی میدیا ئازاکان و هەڵکوتانە سەر کەناڵ و سووتانی میدیای ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئازادبوو، نەک ئێستا کە دەرکراویت بێیت باسی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن بکەیت".

رێبوار ئەوڕەحمان دەشێڵیت "لە بیرمان نەچووەتەوە کە پەرلەمانتارەکانی تۆ بوون دەنگیاندا بەم کابینەیەی حکومەت، ئەو کاتەی کە تۆ لە دەسەڵات بوویت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان