کوردستانی

حاکم قادر: داھاتی كوردستان ناشەفافە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاکم قادر: داھاتی كوردستان ناشەفافە
مەودا میدیا-

حاکم قادر حەمە جان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و  لەبارەی دۆخی ئێستا هەرێمی كوردستانەوە هۆشداری دەدات.

لە پەیامەکەدا هاتووە "دەبێت حکومەت گوێ لە داخوازیەکانی خەڵک بگرێت نەك بێباک بێت لە قەیرانە یەک لە دوای یەکەکان، ئەوەی ئێستا لە هەرێمەکەمان دەگوزەرێ سەرەتایەکە بۆ داهاتوویەکی خراپتر و ناکرێت بژێوی و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بکرێتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان".

حاکم قادر ئەوەشی وتووە "داھاتی كوردستان ناشەفافە و پێویستە حكومەت زیاتر كار لەسەر شەفافی داھاتی خاڵە سنوورییەكان و نەوت و غاز بكات، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینان لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت و هەوڵ بدرێت لەڕێگەی سیستمی هەژماری بانکییەوە مانگانە مووچەکانیان پێبدرێت كە ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر بوژانەوەی بازاڕ".

ئاماژەی بەوەکردووە "کەرتی تایبەت پێویستیەكی گرنگە لە پرۆسەی گەشەپێکردنی ئابووری نیشتمانی، بۆیە پێویستە حکومەت گرنگیەکی زۆر بە کەرتی تایبەت بدات بەتایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بەپێدانی قەرزی بچوک بە مەبەستی ڕەخساندی هەلی کاری زیاتر".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان