کوردستانی
هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بە هەڵە لە کوڕەزایەکی خۆی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای کفری هاوڵاتییەک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە کوڕەزایەکی خۆی دەدات و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
موقەدەم عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی یاداری 2022 لە قەزای کفری هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەی بە هەڵە لە کوڕەزایەکی یەک ساڵانی خۆی بەناوی (علوان نیاز سەردار) دەدات و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیس لەسەرچۆنێتی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە".
س،ر

بیروڕا