گشتی
ئایا هەموو كەس بەهرەی مامەڵەكردن لەگەڵ كێشەكان و چارەسەركردنیانی هەیە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كێشە هەڵوێست یان رووداوێكە ناتوانین بەشێوەیەكی گونجاو مامەڵەی لەگەڵدا بكەین، یان گرێیەكە دێتە رێگەمان یان دەكەوێتە نێوان ئێمە و بەدیهێنانی ئامانجەكانمانەوە لەوكاتەی هەوڵی بۆ دەدەین.
بەهرەی چارەسەركردنی كێشەكان چییە؟
ئەوەیە كە توانای دانانی ستراتیژی هەیە بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان كە بووەتە رێگر لەبەردەم پێشكەوتنی لایەنەكانی ژیان، یان وەڵامدانەوەی پرسیاری قورسە یان هەڵوێستێكی ئاڵۆزكاو.
رێگرییەكانی چارەسەركردنی كێشە
یەكەم: شكستهێنان لە دیاریكردنی كێشەكە.
دووەم: نەرمی نەنواندن لە پێشكەشكردنی چارەسەر.
سێیەم: كەمی زانیاری و شارەزایی.
چوارەم: لاوازیی وردئاگایی و ئاگالێبوون.
پێنجەم: هەڵچوونی توند.
پێویستە چیبكەین بۆ چارەسەری كێشەكانمان؟
كاتێك كێشەیەك رووبەڕوومان دەبێتەوە، پێویستە خۆمان دووربگرین لەوەی تەنها لەیەك لاوە هەڵیبسەنگێنین، بەڵكو باشتروایە لە چەند گۆشەیەكەوە سەیری بكەین، هەندێكجار چارەسەرەكە لەو گۆشەیەوە ناكرێ كە تۆ سەیری كێشەكەت لێوەكردووە، هەربۆیە پێویستە بازنەی بیركردنەوە و تێڕوانینت بۆ كێشەكە فراوانتربكەی. هەروەها زۆر گرنگە لەكاتی روودانی كێشەیەك توڕە نەبیت، چونكە توڕەبوون بیركردنەوەی چارەسەر لاواز یان لەكاردەخات.
چۆن دەتوانین بیربكەینەوە بۆ دیاریكردنی كێشەیەك؟
یەكەم: شیكردنەوەی زانیارییەكان و پاشان كۆكردنەوەی لەپێناو دیاریكردنی كێشەكە.
دووەم: هەڵسەنگاندنی زانیاریی بەدەستهاتوو و وردبوونەوە لە راستی و وردی.
سێیەم: بڕیاردان لەوەی كە ئایا زانیاریی زیاتر پێویستە یان نا؟
چوارەم: وردبوونەوەی زیاتر و وەرگرتنی زانیاریی نوێ و بەسوود بۆ دیاریكردنی كێشەكە.
هەنگاوەكانی چارەسەری كێش كامانەن؟
یەكەم: كۆكردنەوەی زانیارییە پێویستەكان، ئەم هەنگاوە پەیوەستە بە هەموو ئەو زانیارییانەی پەیوەستن بە كێشەكە و روونكردنەوەی، هەروەها وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارنەی: ئەم كێشەیەكە لەكوێ، بۆ، كەی و بۆچی لەم كاتەدا روویدا؟
دووەم: هەڵسەنگاندنی زانیارییەكان بەوردی و پێویستی سووربوون لەسەر راستی و دروستی زانیارییەكان، هەروەها دڵنیابوون لە راستگۆبوونی سەرچاوەی زانیارییەكان.
سێیەم: شیكردنەوەی كێشەكە بەشێوەیەكە ئەم بنەمایانە لەخۆی بگرێت (ئەو خاڵانە چین كە دەتوان یان ناتوانن رۆڵیان لە چارەسەركردنی كێشەكە هەبێت، كێ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكە، پێشنیاز و بۆچوونی هاوڕێكانت چییە و هەندێك شتی دیكەش.
چوارەم: دانانی پلانی جێگرەوە بۆ چارەسەری كێشەكە.
پێنجەم: پێداچوونەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشە و هەڵبژاردنی پلانی نموونەیی بۆ چارەسەر.
شەشەم: هەنگاو بەهەنگاو پلانی چارەسەر جێبەجێبكرێت و بۆ هەر قۆناغێك بەرپرسێكی بۆ دابنرێت و چاودێرێكیشی هەبێت.
س.ر