کوردستانی
ناکۆکیی نێوان فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کارەکانی کۆمسیۆن پەکدەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت دەبێت تاوەکو 1ی نیسانی 2022 بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بدرێت لە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات لەناو پەرلەمانی کوردستان ناکۆکی و جیاوازیی بیروڕا هەیە لەسەر چۆنیەتی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و چۆنیەتی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەرچووە لە 1ی کانونی یەکەمی 2022 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و بودجەی پێویستی لەلایەن حکومەتەوە بۆ تەرخانکراوە، بەڵام کۆمسیۆن وەڵامی پەرلەمانی کوردستانی داوەتەوە و دەڵێت، بەهۆی ئەوەی کێشەی یاسای هەیە و کاتی کارکردنی کۆمسیۆن بەرسەرچووە ناتوانین بڕیارەکە جێبەجێ بکەین".
راشیگەیاند "کۆمسیۆن پێویستی بە 180 رۆژ هەیە بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردن، بۆیە دەبێت تاوەکو 1ی نیسانی 2022 بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بدرێت لە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام ئێستا لەناو پەرلەمانی کوردستان ناکۆکی و جیاوازیی بیروڕا هەیە لەسەر چۆنیەتی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و چۆنیەتی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتی "هەندێک لایەن پێیان وایە کۆمسیۆن وەک خۆی کاتەکەی بۆ درێژبکرێتەوە، بەڵام هەندێک لایەن دەڵێن دەبێت هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکریت، بۆیە تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان فراکسیۆنەکان نەکراوە بۆ چۆنیەتی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن".
وتیشی "هەوڵی تەواوەتی هەیە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان کە لە نزیکترین کاتدا بگەینە رێککەوتن بۆ چۆنیەتی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن".
24ی شوباتی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 2022/10/1ی دیاریكرد وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
س،ر

بیروڕا