کوردستانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداریی ئەم خوێندکارانە دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارى خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات دەکاتەوە، پێویستە دۆسیەى کەسى لە وەزارەت پڕبکەنەوە، چونکە لە مەودوا مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە فەرمانى وەزاری ژمارە (4734) لە رۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (7/3/2022) و بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر, وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە تایبەتە بەخوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات".
وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە "بە مەبەستى ڕێکخستن و کۆکردنەوەى داتایەکى تێروتەسەل و تەواو بۆ ئەو بەڕێزانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، لەمەودا هەرکەسێک فەرمانبەر بێ یاخود فەرمانبەر نەبێ، بەنیازى خوێندنى لە دەرەوەى وڵات هەبێ بۆ تەواوکردنى خوێندنى بەکالۆریۆس، ماستەر یان دکتۆرا، پێویستە لەڕێگەى ئەم بەستەرەوە (scholarship.digital.gov.krd ) دۆسیەى کەسى بکاتەوە پێش دەستپێکردن بە خوێندنەکەى وەزارەت لە نووسراوەکەیدا جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە پڕکردنەوەى دۆسیەى کەسى "مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە لە داهاتوودا".
س،ر

بیروڕا