کوردستانی

11 بڕیار لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


11 بڕیار لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان درا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی چاودێریی ئابووریی پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێكیدا لەبارەی نرخی بەنزین و شمەك و گرفتی نانەواخانەكان.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە لە كۆبوونەوەكەدا چەند بەنزینخانەیەك دیاریكران بۆ تاكسی و پاسەكان، كە بەنزینی 690 دینارییان تیادا دابەشدەكرێت و میکانیزمى وەرگرتنەکەشى خسۆتەڕوو، هەروەها بۆ هاوکارى کردنى نانەواخانەکانیش چەند بڕیارێکى دەرکرد.

دەقی راگەیەندراوی دوای كۆبوونەوەكە:

ئەمڕۆ (15/ 3/ 2022) ژوری ئۆپراسیۆنەکانی چاودێریی ئابووریی پارێزگای سلێمانی، پاڵپشت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی رۆژی (9/ 3/ 2022)ی ئەنجومەنی وەزیران و راگەیەنراوی کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە دۆخی بازاڕ لە (13/ 3/ 2022)دا، بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بە بەشداریی قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان و ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی، تایبەت بە دابینکردن و گواستنەوەو هێنانە ناوەوەو هەڵگرتن و خستنەڕوو و کوالێتی و قەبارەو نرخی پێداویستیە سەرەکیەکانی هاوڵاتییان و چاودێریکردنی بازاڕ، لەپێناوی پاراستنی ئاسایشی خۆراک و پێداویستیەکان و بەرژەوەندیی گشتیدا، کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا:

یەکەم:جەخت کردنەوە لەسەر یاداشتی پارێزگاری سلێمانی بە نووسراوی پارێزگای سلێمانی/ نووسینگەی تایبەت ژمارە (25) لە (13/ 3/ 2022)ی تایبەت بە پێشنیازەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بارودۆخانە، کە هاوپێچی ئەم نووسراوە کراوە.

دووەم:لە رۆژی (15/ 3/ 2022)وە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە بە هەماهەنگیی قامقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووریی لەو (5) بەنزینخانەیەی بۆ دابینکردنی بەنزینی پشتیوانیکراو لە سنووری شاری سلێمانیدا دیاریکراوە رۆژانە (1) بەنزینخانە بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە تایبەت و، (2) بەنزینخانە بۆ ئۆتۆمبێلی تاکسی، رۆژێک بۆ ژمارەی تاک و رۆژێک بۆ ژمارەی جووت و، (2) بەنزینخانە بۆ پاسەکانی هێڵی گواستنەوەی گشتیی تەرخان دەکرێت.

سێیەم: بە دەستپێشخەریی بازرگانان و ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی بڕێک ئارد بێ بەرانبەر بۆ هەر نانەواخانەو سەمونخانەیەک دابیندەکرێت. لیژنەکانی قایمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووریی، رێکاری پێویست بۆ ئەم مەبەستە دیاریدەکەن.

چوارەم: بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە کۆمپانیای دابینکردنی غاز دەکرێت، کە پابەندی تەواوی ناوەڕۆکی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پەیوەست بە دابینکردنی پێداویستی هاوڵاتییان و دابینکردنی غاز بە نرخێکی پشتیوانیکراو بۆ نانەواخانەکان، بێت.

پێنجەم: داوا لە هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرا، بۆ جێبەجێکردنی کرداریی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ، پێویستە دەسەڵاتی تەواو بەپێی تایبەتمەندیی وەزارەتەکانیان بۆ بەڕێوەبەرێتیی گشتیی و بەڕێوەبەرێتیی پارێزگاکان داببەزێنن، بۆئەوەی بتوانن رۆڵی کارای خۆیان لە چارەسەرکردنی ئەم دۆخەدا ببینن.

شەشەم: ژوری ئۆپراسیۆنەکانی چاودێریی ئابووریی، دەسەڵاتی تەواو دەدات بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، کە سەرۆکایەتیی لیژنەی هاوشێوە لە یەکە کارگێڕییەکانیاندا بکەن بەهەماهەنگیی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیان لە سنوورەکەیاندا و چاودێریی وردی قەبارەی خستنەڕوو و کوالێتی و نرخی کاڵاکان بکەن و رێکاری یاسایی بەرانبەر قۆرخکار و سەرپێچیکار بگرنەبەر.

حەوتەم: پێویستە رێگری و بەربەستی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێت لە جوڵەپێکردنی کاڵاکان و بەرهەم و پێداویستیە کشتوکاڵیی و پەلەوەریی و ڤێتێرنەرییەکاندا و دەرفەتی هاوسەنگ و هاوبەش بۆ هەموو لایەک فەراهەم بکرێت بەبێ جیاوازیی.

هەشتەم: دیاریکردنی رەسید لە وەزارەتەکانەوە بۆ پێداویستییە سەرەکییەکان لاببرێت و، چاودێریکردنی کوالێتی و نرخ بکرێتە بنەما.

نۆیەم: رێگە بە کێڵگە پەلەوەرییەکان بدرێت خۆیان پێداویستیەکانی خۆیان بەپێی توانای بەرهەمهێنانیان لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات دابین بکەن.

دەیەم: پێویستە ئەو بانکە ئەهلییانەی دۆلار بە نرخی فەرمیی لە بانکی ناوەندیی عیراق وەردەگرن، بەپێی مانیفێستی فەرمیی داخڵکردنی کەرەستە خۆراکییە سەرەکییەکان، دۆلار بۆ بازرگانان بە نرخی فەرمیی دابینبکەن.

یانزەیەم: داوا لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بکرێت فەرمانبەری پێویست بۆ فەرمانگاکانی (چاودێری بازرگانی، دابەشکردنی ئارد، دابەشکردنی خۆراک) دابین بکەن و پشتیوانیی دارایی و تەکنیکییان بکەن بۆئەوەی بتوانن بەباشترین شێوە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر

پارێزگاری سلێمانی

سەرۆکی ژوری ئۆپراسیۆنەکانی چاودێریی ئابووریی پارێزگای سلێمانی

15/ 3/ 2022

ر. ئ.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان