کوردستانی

سێ تیرۆریست لە کەرکوک دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ تیرۆریست لە کەرکوک دەستگیرکران
مەودا میدیا-

لە چالاکییەکی ھاوبەشی ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی و ھێزەکانی دەزگای دژە تیرۆری عیراق گروپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش لە کەرکوک دەستگیرکران.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چالاکییەکی ھاوبەشی ھێزەکانیان لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عیراقی دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد سەبارەت بە گروپێکی تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی داعش کە پێکھاتبوون لە دوو کەسی خۆکوژی بیانی و یەک کەسی گەیەنەر کە ھاوڵاتی عیراقییە، لە بۆسەیەکی ھێزە ھاوبەشەکەدا تونرا دەستگیربکرێن.

ئاماژەی بەوەشکراوە، تواندراوە سەرجەم پلانە تیرۆریستییەکانیان ھەڵبوەشێندرێتەوە، پڕۆسەکەش لە سنووری  پارێزگای کەرکوک ئەنجامدرا .

بە وتەی لیوا یەحیا رەسوڵ، ئۆپراسیۆنەکە بەپێی راسپاردەی مستەفا کازمی، فەرماندی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عیراق ئەنجامدراوە و دەزگای دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەشدار بوو، وە توانرا لە مۆڵگەکانی تایبەت بە خۆیان پێش گەیشتنیان بە شوێنی ئامانجەکە دەستگیر بکرێن.

ر. ئ.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان