کوردستانی
راکان جبوری لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ئەمڕۆ لە نووسراوێکی فەرمیدا تەنها سێ کاتژمێری بۆ کوردەکان دیاریکردبوو بۆ یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز لە پارێزگای کەرکوک، بەڵام بەهۆی کاردانەوەکان لەو نووسراوە پاشگەزبووەوە.
راکان سەعید جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی کورد لە کەرکوک دەکات و یادکردنەوەی ئەو بۆنەیەش وەک مافێکی ئازادانەی هاوڵاتییان دەبینێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەوبۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو هاوڵاتییانی کەرکوک دەکەن و یادکردنەوەی نەورۆزیش وەک حەق و مافێکی کورد دەبینن کە رەنگدانەوەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی رۆڵە رەسەنەکانی کەرکوکە بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و مەزهەبییەکانییەوە.

هەر زوو نووسراوی یەکەمی پارێزگاری کەرکوک کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، کاردانەوەکان پارێزگاری کەرکوکیان ناچارکرد لە بڕیارەکەی پاشگەزببێتەوە و نووسراوێکی دیکە بڵاوکردەوە.
ر. ئ.
بیروڕا