کوردستانی
هۆشیار زێباری: ئێران درۆدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هۆشیار زێباری رایگه‌یاند، هه‌ردوو پاساوی ئێران بۆ مووشه‌كبارانی ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌ولێر، راست نین و ئێران "درۆ"ده‌كات.
هۆشیار زێباری رایگه‌یاند، هه‌ردوو پاساوی ئێران بۆ مووشه‌كبارانی ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌ولێر، راست نین و ئێران "درۆ"ده‌كات.
هۆشیار زێباری، ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراتی کوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویەتی "چیرۆكی ئێرانییه‌كان بۆ مووشه‌كبارانی هه‌ولێر گۆڕا، دوای مووشه‌كبارانی مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌ولێر، وتیان سه‌نته‌رێكی مۆسادی ئیسرائیلمان له هه‌ولێر كردووه‌ته ئامانج، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ كوژرانی دوو سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی قودس له سووریا درۆیان كرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دواتر چیرۆكه‌كه‌یان گۆڕی و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن باره‌گایه‌كی سوپای پاسداران له 14ی شوباتی رابردوو له كرماشان كراوه‌ته ئامانج و هێرشه‌كه له هه‌ولێره‌وه بووه، به‌ڵام دووباره درۆ ده‌كه‌ن".
شەوی 12/13-3-2022 هێرشێكی مووشەكی کرایەسەر چەند ناوچەیەك لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و سوپاى پاسدارانى ئێرانیش بەرپرسیارێتى هێرشەکەى لەئەستۆ گرت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


