کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سبەینێیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەند بابەتێک تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە تاوتوێ دەکات.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سبەینێیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەند بابەتێک تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە تاوتوێ دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "سبەینێ چوارشەممە 16ـی ئاداری 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی چەند بابەتێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە، لەپێناو پێشخستنی زیاتری ئاستی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە، یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت".
باسی لەوەشکردووە "هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی هەنوکەیی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە دەکرێن".
ئەوە لەکاتێکدایە چوارشەممەی هەموو هەفتەیەک ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسە گەرم هەنوکەییەکان کۆدەبێتەوە.
ر. ئ.
بیروڕا


