کوردستانی
"سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیاتر نزمدەبنەوە و شەپۆلی سەرما و سۆڵەش تاوەكو رۆژی پێنجشەممە بەردەوامدەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە بەرێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی هاتنی ئەو بارستە هەوا ساردەی كە رووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان بووەتە هۆی دابەزینی پلەكانی گەرما.

باسی لەوەشكردووە، پێشبینیدەكرێت سبەینێ بەیانی پلەكانی گەرما زیاتر دابەزێت و شەپۆلی سەرما و سۆڵە تاوەكو رۆژی پێنجشەممە بەردەوامبێت.
لەبارەی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردووش بەرێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا 1.3 ملیمەتر باران لە سلێمانی باریوە، 0.8 ملیمەتر لە بازیان و 0.2 ملیمەتریش باران لە هەڵەبجە باریوە.
ر. ئ.

بیروڕا