کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ هاوبەشانی کارەبا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامی هەیە، ئاماژەی بەوەکرد هاوبەشانی کارەبا دەتوانن ماوەی پێدانی قەرزی کارەبا بۆ 12 قیست درێژبکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 سیروان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامی هەیە، لەئێستادا لەناو شاری سلێمانی پێوەری زیرەک بۆ دوکانەکانی ناوبازاڕ دادەنرێت".
ئاماژەی بەوەکرد "بەستنی پێوەری زیرەک بۆئەوە نییە پێدانی کارەبا ببێتە 24 کاتژمێر، بەڵکو پێوەری زیرەک سیستمێکە بۆ پاراستنی محاویلەی کارەبا و گۆڕینی ئیدارەدانی کەرتی کارەبا، بەڵام لەدوای تەواوکردنی پرۆژەکە و کەوتنەکاری تەواوی سیستمەکە هاوڵاتییان و حکومەتیش سوودمەندەبن لێی".
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی پێدانەوەی قەرزی کارەبا راشیگەیاند "ئێمە درەنگ درەنگ پسوڵەی کارەبا دەنێرین بۆ ماڵان، بۆیە هاوبەشانی کارەبا دەتوانن ماوەی پێدانی قەرزی کارەبا بۆ 12 قیست درێژبکەنەوە".
س،ر

بیروڕا