کوردستانی

بڕیاری خەرجکردنی مووچەی چوار مانگی ئەم توێژە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری خەرجکردنی مووچەی چوار مانگی ئەم توێژە درا
مەودا میدیا-

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دهۆک لە رۆژانی رابردوودا، یەکێک لە داواکارییەکانی هاوڵاتییان کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرا، بابەتی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو".

ئاماژە بەوەکراوە "لەکاتێکدا کە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، ئەو شایستە داراییانە خەرج کراون، بەڵام لە دهۆک و زاخۆ مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵ خەرج نەکراون".

راشیگەیاند "لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان، ئەم شایستە داراییانە بە دوو جار خەرج دەکرێت، بەشێکی پێش نەورۆز خەرج دەکرێت، بەشەکەی دیكه‌ لە سەرەتای مانگی نیسان و بەو شێوەیەش کۆی شایستە داراییەکان خەرج دەکرێت، ڕێکاری پێویستیش گیراوەتە بەر، کە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگانە خەرج بکرێت و دوانەکەوێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان