کوردستانی

یەکێتی: پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی یەکێتییە و دەستبەرداری نابین

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی: پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی یەکێتییە و دەستبەرداری نابین
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 

لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت وەک یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە پشکی کورد و یەکێتی دەزانین، ئاماژەی بەوەکرد کەمن ئەو پەرلەمانتارانەی داکۆکی لە مافی کەرکوک دەکەن.

رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکەوە بە مەودا میدیای وت "وەک یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە پشکی کورد و یەکێتی دەزانین، ئەو رێککەوتنەی ئێستا پارتی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی و سەدرییەکاندا کردوویەتی کاریگەری لەسەر دانانی پارێزگاری کەرکوک دەبێت، بەڵام وەک یەکێتی واز لەو پۆستە ناهێنین و بە مافی خۆمانی دەزانین و چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەکەین".

لەبارەی بڕیارەکەی پارێزگاری کەرکوک سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی جەژنی کەرکوک وتی "ئێمە دژی ئەو بڕیارەی پارێزگاری کەرکوک بووین کە  رایگەیاند دەبێت بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ئاهەنگی نەورۆز بکرێت، بۆیە رێکاری پێویستمان گرتەبەر و بڕیارەکە هەڵوەشایەوە".

 لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتیشی "لەئێستادا لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  کێشەی زۆر هەیە، هەروەها کەمن ئەو پەرلەمانتارانەی داکۆکی لە مافی کەرکوک دەکەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان