کوردستانی
چوار کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرانە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چوار کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی شاهۆ، سەلاسی باوەجانی و پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکران.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوێنێ سێشەممە 15ی ئاداری 2022 لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆڵبەرانی سنووری نەوسوود دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی (موختار شامورادی و سەعید خەسرەوی) بریندارکران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە هەر دوویان خەڵکی سەلاسی باوەجانی بوون و سەعید لە بەشی ران و موختاریش لە بەشی دەستی بریندار و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، شەوی دووشەممە 14ی ئاداری 2022 هەر لەو سنوورەدا، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەر برینداربوون.
س،ر
س،ر
بیروڕا