کوردستانی
دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە شاری هەولێر راگەیاند و رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند "هەردوو تیرۆریست (حسن فەلاح فرحان مجول و مرتضی لطیف مشرف مجول) ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیرکران".
ئاماژە بەوەکراوە "بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عیراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 16ی ئاداری 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عیراق کرانەوە".

س،ر
بیروڕا