کوردستانی

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی روخاندنی مزگەوتێکەوە روونکردنەوەدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانیی سلێمانی لەبارەی روخاندنی مزگەوتێکەوە روونکردنەوەدەدات
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی روخاندنی مزگەوتێک روونکردنەوەدەدات و دەڵێت "ئەو پارچە زەوییەی مزگەوتەکەی لەسەر دروستکراوە ناوچەی قەدەغەکراوە (محرمة)یە، لەبەرئەوەی لەسەر بۆریی ئاو و پڕۆژەیەکی ئاو دروست کراوە کە بۆ گوندی ئەڵمانی دەڕوات".

لە روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی هاتووە "سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە کەناڵی ئێن ئاڕتی، بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەو پارچە زەوییەی مزگەوتەکەی لەسەر دروستکراوە ناوچەی قەدەغەکراوە (محرمة)یە، لەبەرئەوەی لەسەر بۆریی ئاو و پرۆژەیەکی ئاو دروست کراوە کە بۆ گوندی ئەڵمانی دەڕوات، ھەمان ئەو بەندەی ڕێگری لە دروستکردنی بینا دەکات لەسەر ئاوەڕۆ ھەمان بڕگەش ڕێگری لە دروستکردنی بینا دەکات لەسەر پرۆژەی ئاو".

ئاماژە بەوەکراوە "بۆ بەرچاو ڕوونیی ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی، ئێمە وەک سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی نیازی تێکدان و روخاندنی ھیچ بیناو موڵکێکمان نییە چ جا ئەوەی بێتە سەر شوێنێکی پیرۆزی وەک مزگەوت، بەڵام پابەندبوون بە یاسا و جێبەجێکردنی ئەرکی ھەموو لایەکمانە، بەڵام لایەنی جێبەجێکار رەزامەندیی بەڕوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی نەبووە".

ئەوەش هاتووە "ئاشکرایە، دروست کردنی مزگەوت کۆمەڵە رێکارێکی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی پێویستە لایەنی جێبەجێکار نەخشەی پەسەندیی نەبووە. بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە ئەو لایەنە ھیچ جۆرە مامەڵەیەکی یاسایی بۆ دروست کردنی مزگەوتەکە وەرنەگرتووە، بۆیە پێتان ڕادەگەیەنین ئەو کارەی ئەنجاممان داوە بە ڕەزامەندی داواکاری گشتی و دادوەری لێکۆڵینەوەی زیادەڕۆیی بووە و پێشتریش سکاڵای وەبەرھێنانی لەسەربووە، لە ھەمان کاتدا، فەرمانی کارگێڕی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی بۆ دەرچووە، پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی بە نووسراوێک لە ساڵی (2021) دا داوای لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کردووە بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرانبەر ئەو پرۆژەیە".

لە کۆتایشدا ئاماژە بەوەکراوە "بە پێویستی دەزانین ئاماژە بەوەش بکەین کە ئێمە چۆن لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان)دا، رێگەمانداوە بە دروست کردنی مزگەوت بەھەمان شێوەش ھاوکاردەبین لە شوێنەکانی دیکە بە جۆرێک لەناو سایت پلانەکەدا و لە شوێنی گونجاو و دیاریکراوی خۆیدا بێت، با بۆ ھەموو لایەک روون بێت کە ئێمە وەک سەرۆکایەتیی شارەوانی بە ھیچ جۆرێک رێگرنەبووین و نابین لەبەردەم دروستکردنی مزگەوتدا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان