کوردستانی
لێدوانی نوێی حکومەت لەسەر مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ناردنی 200 ملیارەکەی بۆ هەرێم پەسەند کردووە، بەڵام تائێستا نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 رایگەیاند "لە رۆژانی پشووی نەورۆزیشدا بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی مووچە، هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت".
لەبارەی نرخی سوتەمەنییەوە ئاماژەی بەوەکرد "حکومەت هاوکار دەبێت لە دابەزاندنەوەی نرخی سوتەمەنی و بەتایبەت بەنزین کە پەیوەستە بەنرخی نەوتی خاو، کار لەسەر ئەوەدەکەین کۆبۆن بۆ شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزین دروست بکەین".
سەبارەت بە هەڵەبجە باسی لەوەکرد "چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە جێبەجێکراوە و بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خەڵکی هەڵەبجە، کاریشمان لەسەر قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هەڵەبجەکردووە لەگەڵ حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی بەغدا، بەڵام حکومەتی عیراق نەهاتووەتە پێشەوە".
ر. ئ.

بیروڕا