کوردستانی
سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه وه‌ك ئه‌فسه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كان خۆی ناساندووه و خه‌ڵكی فریوداوه و به‌ناوی دامه‌زراندنه‌وه پاره‌ی لێ سه‌ندون.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد، كه فریویداون و بەناوی دامه‌زراندنه‌وه پاره‌ی لێ سه‌ندوون، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد".
باسی لەوەشکردووە "دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات توانییان تۆمه‌تباره‌كه بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیریبكه‌ن، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباره‌كه ئه‌فسه‌ری هیچ هێزێكی ئه‌منیی نییه، به‌ڵكو به‌ناوی ئەفسەری هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پاره‌ی له هاوڵاتییان وه‌رگرتووه و فێڵی لێكردوون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمه‌تبار دانیبه‌وه‌داناوه كه به‌فێڵ و به‌ناوی دامه‌زراندنه‌وه پاره‌ی له‌شه‌ش هاوڵاتی وه‌رگرتووه، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ر. ش. م.) له‌دایكبووی 1993 به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
پۆلیسی سلێمانی داوا له هاوڵاتییانیش ده‌کات كه هه‌ر كه‌سێك فێڵی لێكراوه و به‌ناوی دامه‌زراندنه‌وه پاره‌ی لێوه‌رگیراوه، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


