کوردستانی

بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان درا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

دەستەى گشتیى گومرگى عیراق بۆ رێگریکردن لە گرانبوونی خواردن و شمەک، گومرگی لەسەر هەندێک خۆراک و چەند پێداویستییەکی ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییان هەڵگرت، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگى هەرێمیش دەڵێت "پێویستمان بە راستاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لێرەش".
 
سەبارەت بە لابردنی گومرگ لەسەر هەندێک خۆراک و پێداویستی بنەڕەتی هاوڵاتییان ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەرى گشتیی گومرگى هەرێمى کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "جێبەجێکردنى ئەو بڕیارەى دەستەى گشتیى گومرگى عیراق دەریکردووە، لە دەروازە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان، پێویستى بەوەیە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کووردستان راستاندن بۆ بڕیارەکە بکات، بەڵام تائێستا هیچمان لەوبارەیەوە پێنەگەیشتووە".

 دەستەى گشتیى گومرگى عیراق دوێنێ سێشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە گومرگ لەسەر خۆراک و کەرەستە بنەڕەتی و بیناسازییەکان هەڵگیرا، بۆ هاوکاریکردنى هاوڵاتییان لە رووبەڕووبوونەوەى بەرزبوونەوەى نرخ.
 
بە گوێرەی بەیاننامەکەی دەستەى گشتیى گومرگى عیراق گرنگترین ئەو مادە خۆراکییانەى بڕیارەکەی دەستەی گومرگ دەیانگرێتەوە بریتین لە: گەنم، گۆشت، برنج، زەیت، رۆن، پاقلەمەنى، میوە و شیرەمەنى. 

جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا کاریگەری لەسەر نرخی شمەک لە عیراق دروستکردووە، بەتایبەت رۆنی زەیت و ئارد کە لە ئۆکرانیاوە هاوردەی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت، نرخەکانیان بەراورد بە رابردوو زۆر بەرزبووەتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان