کوردستانی
دابەشکردنی بەنزینی عیراقی بە تاک و جووت دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە 24ی ئەم مانگەوە سیستمی تاک و جووت بۆ دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە پەیڕەودەكەن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە 24ی ئەم مانگەوە سیستمی تاک و جووت بۆ دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە پەیڕەودەكەن.
ئەمڕۆ چوراشەممە 16ی ئادار ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بۆ چارەسەركردنی گرفتی سووتەمەنی بڕیاردرا لە 24ی ئەم مانگەوە بۆ دابەشكردنی بەنزینە عیراقییەكە كار بە سیستمی تاک و جووت بكەین و شەش بەنزینخانە بۆ تاكسییەكان دیاریكراوە و بەنزینخانەیەكیش بۆ پاسەكان دیارییكراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە كۆگاكاندا خۆراكی پێویستمان بەشی شەش مانگ هەیە و دڵنیایی دەدەین هیچ گرفتێكی خۆراكمان نییە و ئامادەین ئاسانكاری بكەین جوڵەی بازرگانی زیاتربێت، بەڵام سازش لەسەر شمەك و كاڵای بێ كوالێتی ناكەین".
"رۆژانە بەردەوام لیژنەكانی چاودێری و بازرگانی بەدواداچوون بۆ نرخی خۆراک دەكەن و سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە نرخ لەسەر هاوڵاتییان گراندەكەن " پاریزگاری هەولێر وای وت.
ر. ئ.
بیروڕا


