کوردستانی
پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە زۆربەی ناوچەکان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە هەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لە زۆربەی ناوچەکان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما بەگشتی".
باسی لەوەشکردووە "پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان و هەردوو شاری سلێمانی و دهۆک بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە".
هەر ئەمڕۆش کەشناسیی هەرێم سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی شەویشدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
ر. ئ.

بیروڕا