کوردستانی

زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ ئەم توێژە خەرجدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ ئەم توێژە خەرجدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رەزامەندییانداوە بە خەرجکردنی بڕی چوار ملیار 167 ملیۆن و 584 هەزار دینار بۆ چاودێری تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەمی ساڵی 2020-2021.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئادار ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "دوای رەزامەندیدان بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە زووترین کات شایستە داراییەکانیان لە رێگەی سیستەمی (KFMS) وە پێشکەش بکەن".

بەپێی نووسراوی ژمارە 3719 کە لە رۆژی 16ی ئاداری 2022  لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەناونیشانی "بوودجەی ئەزموونەکان 2020-2021" دەرچووە، تێیدا بڕیاری خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە و چاودێرەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە. 
 
ئەوە لەکاتێکدایە تائێستا مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی پەروەردە دابەشنەکراوە، بەڵام مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دابینکراوە و بڕیاریان داوە لە رۆژانی جەژنی نەورۆزیشدا دابەشکرنی مووچە بەردەوام بێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان