جیهانی
كۆرۆنا دەوامی لە ئێران راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە یەكێك لە پارێزگاكانی ئێران، حكومەت دەوامی قوتابخانە و زانكۆكانی راگرت تا كاتێكی نادیار.
عەلی روبێعی، وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاندووە "بۆ رووبەڕبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە فەرمانی حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران دەوامی قوتابخانە و زانكۆكان بۆ كاتێكی نادیار لە پارێزگای قوم راگیران".
ئاماژەی بەوەشكردووە "پێداچوونەوە بە كاری خاڵە سنورییەكانی ئێران لەگەڵ وڵاتان دەدرێت و داواشی لە وەزارەتی تەندروستی كردووە سەرجەم ئامادەكارییە تەندروستییەكان بكات بۆ هەر حاڵەتێكی".
ئەو بڕیارەی سەرۆك كۆماری ئێران لە كاتێكدایە رۆژی رابردوو دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای قوم راگەیەندرا.