کوردستانی

سلێمانی؛ چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەشی پۆلیسی دوكان چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی‌ بەكارهێنانی‌ مادەی هۆشبەر دەستگیركردووە، کە لە نەتەوەی عەرەبن و بەمەبەستی گەشکردن هاتوونەتە قەزاکە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "دوای‌ ئەوەی‌ گومان لە چوار گەشتیار بەناسنامە عەرەب كرا لە یەكێك  لە پرۆژە گەشتیارییەكانی قەزای دوكان كە بەكارهێنەری‌ مادەی‌ هۆشبەرن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دەستبەجێ مەفرەزەكانی‌ بەشی پۆلیسی دوكان گەیشتنە شوێنی‌ مانەوەی‌ گەشتیارەكان ‌و تونرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكرێن".

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتباران (ح. ا. خ.) لە دایكبووی 2000 ، (ی. ش. ع.) لەدایكبووی 1998 ، (ا. ح. م.)  لەدایكبووی 1990 و (ا. ع. غ.) لەدایكبووی 1999 سەرجەمیان بەناسنامە عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان و بەمەبەستی گەشتكردن هاتوونەتە قەزای دوكان.

پۆلسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەبڕیاری دادوەر راگیراون، دوای ناردنیان بۆ پشكنین دەركەوت كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن. 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان