کوردستانی

مژدەیەک لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەک لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، پێش نەورۆز مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دابەشدەکرێت، کە تائێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئاداری 2022 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند، پێش نەورۆز مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دابەشدەکەن کە مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە و پارەی تەواویش بۆ مووچە لەبەردەستە.
 
بەوتەی ئەوە سەرچاوەیە سبەینێ هەینیش دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت و مووچەی بەشێک لەو شوێنانە دابەشدەکرێت کە مووچەیان وەرنەگرتووە. 

ئەوە لەکاتێکدایە لە 14ی مانگەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەستیپێکردووە، بەڵام تائیستا تەنها چەند وەزارەت و فەرمانگەیەک مووچەیان وەرگرتووە.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان