کوردستانی

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار دەکرێت
مەودا میدیا-

داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکرێت، پارێزبەندی لەسەر هەشت پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە هەڵبگرێت، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە.

پەرلەمانتارێکی پارتی گەلی کۆماری- جەھەپە یاداشتی ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر هەشت پەرلەمانتاری ھەدەپە داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا و داوای کردووە لیژنەی ھاوبەشی داد و دەستوری ھەمیشەیی بەتۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە پارێزبەندی لەسەر ئەو ھەشت پەرلەمانتارە ھەڵبگرێت.

بەپێی زانیارییەکان ئەو پەرلەمانتارانەی بڕیارە پارێزبەندییان لەسەر ھەڵبگیرێت پێکھاتوون لە (ئایشە ئاجار باشاران، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی ھەدەپە، فەلەکناس ئوجا، جێگری ھاوسەرۆکانی گشتیی ھەدەپە و پەرلەمانتاران، حسێن کاچماز و رەمزیە تۆسون و  عومەر فاروق گەرگەری ئۆغڵو و سەزایی تەمەلـلی و  نوسرەدین ماچین و   ئالیجان ئۆنلو).

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتریش پەرلەمانی تورکیا بە بیانوی هاوکاریکردنی پەکەکە پارێزبەندی لەسەر چەندین پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە هەڵگرتووە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan