کوردستانی
دۆخی شنگال ئاڵۆزە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شنگال رایگەیاند، بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتییان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بڕیاردراوە لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو قەدەغەی ھاتوچۆ رابگەیەنرێت تا کاتژمێر شەشی بەیانی، گارگێڕی مەڵبەندی شەهیدانی یەکێتیش لە شنگال دەڵیت "ماوەیەکە لە دوای کاتژمێر 11 شەوەوە رومانە و بۆمب بە هێزە ئەمنییەکاندا دەتەقێندرێتەوە".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شنگال رایگەیاند، بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتییان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بڕیاردراوە لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو قەدەغەی ھاتوچۆ رابگەیەنرێت تا کاتژمێر شەشی بەیانی، هاوکات داوای لە ھاوڵاتییانی قەزاکەش کرد، پابەندی رێنماییەکان بن و تەنیا بۆ ھۆکاری تەندروستی و مرۆیی نەبێت لەو ماوەیەی قەدەغە راگەیەنراوە ھاتوچۆ نەکەن، هاوکات لەو بارەیەوە رەنا حەسەن، گارگێڕی مەڵبەندی شەهیدانی یەکێتی لە شنگال بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەیەکە لە دوای کاتژمێر 11 شەوەوە رومانە و بۆمب بە هێزە ئەمنییەکاندا دەتەقێندرێتەوە، ئەم هەنگاوەش بۆ پاراستنی هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان گیراوەتەبەر، دیار نییە تاکەی بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر ئەو رووداوانە پەنجەی تۆمەت بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە درێژدەکرا، بەڵام ئەوان بێئاگایی خۆیان لە رووداوەکان دەربڕی و وتیان هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە، ئەگەر ئێمە بووینایە بە ئاشکرا دەمانکرد".

وتیشی "بڕیارەکە حاڵەتی مرۆیی و تەندروستی ناگرێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی بەبێ ھۆکار لەو ماوەیەدا لەدەرەوە بن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە، ئەو رووداوانە تائێستا بریندار و کوژراوی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام بۆ بەرگرتن لێی ئەم هەنگاوە گیراوەتەبەر".
ر. ئ.
بیروڕا