کوردستانی
"زۆرینەی بەنزینە عیراقییەکە دەدرێتە تاکسی و پاسەکان"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
سەبارەت بە بەنزینە عیراقییەکە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بڕیاردراوە بەشی زۆرینەی بەنزینە عیراقییەكە بدرێتە ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاسەكان، دەشڵێت "دوای دیاریكردنی بەنزینخانەكان، بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت".

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پینجشەممە 17ی ئادار بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لەنێوان ئەنجومەنی پارێزگا، قایمقامییەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان و نوێنەرانی شۆفێران لەبارەی نیگەرانییەكانی شۆفیرانی تاكسی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بەڕێوەچوو".
دووپاتیشیکردەوە "کە بڕیاردرا ئەو بەنزینە عیراقییەی كە بەنرخی 690 دینار دەدرایە شۆفێران، لەمەودوا بەشی زۆرینەی بدرێتە ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاسەكان".
ئاماژەی بەوەشكرد "لەگەڵ خاوەنی بەنزینخانەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەین سەبارەت بە دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ دابەشكردنی بەنزینە عیراقییەكە و دواتر بڕیارەكە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە".
ر. ئ.
بیروڕا