کوردستانی

تەرمی یەكێك لەو دوو كەسەی خۆیان هەڵدابووە روباری سیروانەوە دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی یەكێك لەو دوو كەسەی خۆیان هەڵدابووە روباری سیروانەوە دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دوو کەس بەهۆی ئەوەی دەستگیرنەکرێن لەلایەن ئاسایشەوە بە تۆمەتی هەڵدانەوەی گۆڕێکی مێژووی خۆیان هەڵدایە روباری سیروانەوە ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو کەسانە دۆزرایەوە.

کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێواری ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئاداری 2022 تەرمی یەکێک لەو دوو کەسە دۆزرایەوە کە لەچەند رۆژی رابردوو لە گوندی ژاڵەناوی نزیك دەربەندیخان ئاسایش هەوڵی دەستگیرکردنی دابوون بە تۆمەتی هەڵدانەوەی گۆڕێکی مێژووی خۆیان هەڵدابووە روباری سیراونەوە بۆئەوەی دەستگیرنەکرێن".

ئاماژەی بەوەکرد "تیمەکانمان سەرقاڵی گەڕانە بەدوای ئەو کەسەی دیکەدا، ئەو کەسەی دۆزراوەتەوە تەمەنی 25 ساڵە و هاوڕێبوون لەگەڵ ئەو کەسەی کە پێکەوە خۆیان هەڵداوەتە ناو روبارەکەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان