کوردستانی
زانیاری لەبارەی قەرزی هاوڵاتییان و شایستەی دارایی مووچەخۆران دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بەهۆی خەرج نەکردنی ژمارەیەک لە مووچەی مانگەکانو پاشەکەوتو لێبڕینی مووچە لە هێندێکی تریان، حکومەت نزیکەی دوو ساڵی تەواوی پارەی مووچەخۆران قەرزارە.
عومەر گوڵپی، ئەندامى پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "لە ساڵی (2015)ەوە تائێستا بەهۆی خەرجنەکردنی ژمارەیەک لە مووچەی مانگەکان و پاشەکەوت و لێبڕینی مووچە لە بەشێکی دیکەیان حکومەت نزیکەی دوو ساڵی تەواوی پارەی مووچەخۆران قەرزارە کە بڕەکەی نزیکەی (21,600,000,000,000 - بیست و یەک ترلیۆنو شەش سەد ملیار ) دینارە، لەو بڕە نزیکەی (هەشت ترلیۆن دینار)ی لە کابینەی نۆیەم بووە، ئەم بێجگە لە راگرتنی لە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بۆ ماوەی شەش ساڵ دیار نییە حکومەت کەی ئەو پابەندییەی لەسەریەتی بۆ هاوڵاتییانی دەگێڕێتەوە؟".

ئەوەشی وتوە "بەپێی بڕگەکانی (یەکەم و دووەم) لە مادەی (13)ی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020ی چاکسازی لە مووچەو دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان، پێویستە وەزارەتی دارایی ئەژمێرێکی بانکی بۆ مووچەخۆر و سودمەندان لە دارایی گشتی بکاتەوە لە پێناو زامنکردنی شایستە داراییەکان و شایستە داراییە خەرجنەکراوەکان".
راشیگەیاندووە "رێنماییەک دەربکات بۆ چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ ئەژمێرەکە، تا مووچەخۆران بتوانن سوwد لەو پارانە وەرگرن لانیکەم بۆ دانەوەی قەرزی رسومات و قەرزە جۆراوجۆرەکانی دیکەی هاوڵاتییان وەک قەرزی هاوسەرگیریی و نیشتەجێکردن، بەڵام پاش (20) مانگ لە وادەی جیبەجێکردنی یاساکە، تائێستا دیار نییە حکومەت کەی ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکات؟ تەنانەت ئەمەیان پارەشی تێناچێتو کەمترین مافە بۆ مووچەخۆران و فەرمانبەر و مامۆستایان و خانەنشینان".
ئاماژەی بەوەکردووە "حکومەت بە هاندانی داشکاندنی لە (15%)، بەردەوامە لە وەرگرتنەوەی پارەو قەرزەکانی خۆی لە هاوڵاتییان، بەڵام هیچ میکانیزمێک بۆ دانەوەی قەرزی هاوڵاتییان ناگرێتەبەر, بە مەبەستی زانینی هۆکاری دواکەوتنی ئەم میکانیزمەی سودوەرگرتنی هاووڵاتیان لەو قەرزو پارانەی هاووڵاتیان لای حکومەت هەیانەو کاتی تەواوبوونی ئەژمای بانکی بۆ سوودوەرگرتن لە قەرزەکانیان و وادەی گەڕاندنەوەی پارەی پاشەکەوتکراوو لێبڕاوی مووچەی فەرمانبەرانو مووچەخۆران".
باسی لەوەکردووە "خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ جێبەجێکردنی ئەم پابەندییە داراییە، بە ژمارە (194) لە (20ی 2ی 2022) داوای روونکردنەوەو زانیاریمان لە حکومەت کرد، بەردەوامیش دەبین لەم داوا رەوایە".
س،ر
س،ر
بیروڕا