کوردستانی
مەلا بەختیار: لەبەر دزیی و گەندەڵی، نەتوانرا ئامانجەكان بۆ بەدەرنانی تەعریب بێتەدی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت لەبەر دزیی و گەندەڵی، نەتوانرا ئامانجەكان بۆ بەدەرنانی تەعریب، بێتەدی، ئاماژەی بەوەشکردووە كاكەییەكان، هەمیشە قازانجیان بۆ خانەقین هەبووە، نەك زیان.
مەلا بەختیار، ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "كاكەییەكان، هەمیشە قازانجیان بۆ خانەقین هەبووە، نەك زیان، هەربۆیە خانەقینییەكان، لەهەر نەتەوەو مەزهەبێك بن، لەهەر ئۆرگان و رێكخراوێكدابن، بۆ من مایەی شانازین، چونكە لەدوای راپەڕین سەلمێنرا، (35) ساڵی دەسەڵاتی بەعس، تەعریب و تەرحیل، نەیتوانیوە كاریگەری لەسەریان هەبێت، هەست و نەستیان، ناسنامەو بیروباوەڕیان بەرامبەر كوردستانییەتی شارەكە بگۆڕێت".
راشگەیاند "ناخی هەموو خانەقینییەك، وەكو رەگ و ریشەی دار خورماكانی شارەكە، بەخاكی كوردستانێتی خانەقیندا رۆچووە، لەویژدان و لەمێژووی شارەكەدایە و ئەمەش شانازییەكی گەورەیە و ئێمەومانانیش توانیمان ئەم ئەم رەگ و ریشەیە بپارێزین، بێگومان ئەم رۆحییەتە خانەقینو خانەقینییەكان سەردەخات، چونكە بەعس بە(35) ساڵ نەیتوانی كوردستانییەتی شارەكە بكات بە عەرەب، بێگومان ئەم حكومەتی ئێستاش مەحاڵە بتوانێ، چونكە باش دەزانن سەرەڕای هەر بارودۆخێكی ناهەموار كە شارەكەی گرتبێتەوەو خەڵكەكەی نیگەران و توڕەش كردبێ، بەڵام كوردایەتیو كوردستانییەتی خەڵكەكە و شارەكەی، هەمیشە گەشاوەبووە".
وتی "خۆزگە هەموو شارە تەعریبكراوەكانی كوردستان، وەكو خانەقین، تەعریبیان وەدەربنایە و ئێستا كێشەكانمان زۆر كەمتر دەبوو. بەڵام بەداخەوە لەهەندێك لەو شارو ناوچانە، لەبەر دزیی و گەندەڵی، نەتوانرا ئامانجەكان بۆ بەدەرنانی تەعریب، بێتەدی".
تەئكیدیشی كردەوە "ئەگەرچی بەم دۆخەوە ماندووبوین، بەڵام توانیمان دەستكەوت و ئازادی بۆ خانەقین بەدیبهێنین و برایەتی پێكهاتەكانی شارەكە و ئەو كولتوورە جوانانەی خانەقینی پێدەناسرێتەوە، بپارێزین و گەشەشی پێبدەین".
مەلا بەختیار، هیواشیخواست ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، لەئێستا زۆرتر نەخایەنێت و بەئومێدیشم لەدوای هەڵبژاردنی هەردوو سەرۆكایەتیی كۆمار و وەزیران، كوردستان وەكو رابردوو مامەڵە لەگەڵ بەغدا نەكات، بەڵكو یەكێك لەگرنگترین داخوازییەكانی كوردستان لەگەڵ بەغدا دەبێ ماددەی (140) بێت. چونكە نایشارمەوە لە دە ساڵی رابردوودا نەرمییەكی زیاد لەپێویست لەلایەن كوردستانەوە بۆ جێبەجێكردنی مادەی (140) هەبووە، ئەو نەرمییەش زیانی لێداوین، بەڵكو زۆرینەی هەموو ئەو وەفدانەی چوونەتە بەغدا بۆ مووچە و چارەسەركردنی كێشە داراییەكان بووە، نەك بۆ جێبەجێكردنی مادەی (140) كە دەستوورییە.
س،ر

بیروڕا