کوردستانی
بە تۆمەتی بردنی پارەی هاوڵاتییەک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاندبە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر هاوڵاتییەک و وەرگرتنی ٣٠ ھەزار دۆلار لێی.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لەلایەن چەند تۆمەتبارێکەوە ھێرشکراوەتە سەری و بڕی 30 ھەزار دۆلاری لێ سەندراوە، دواتر تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد".

ئاماژەی بەوەکرد "پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق و بنکەی پۆلیسی حەسار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیرا بەسەر بڕی سێ ملیۆن و 700 ھەزار دیناری عیراقیدا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار (س، ح، ص) لەدایکبووی 1982 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی ھەر تۆمەتبارێکی دیکە کە بەشداری لەو تاوانەدا کردووە".
س،ر
س،ر
بیروڕا