کوردستانی

باوکێک کچەکەی دەکوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باوکێک کچەکەی دەکوژێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سۆران  رایدەگەیەنێت كاتژمێر ٣ی شەو ئاگاردار كراینەوە  لە لایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران بەبوونی تەرمی كچێك بەناوی (أ-ع-م) لەدایكبووی 2007  پیشەی قوتابی -دانیشتووی سۆران-گەڕەكی شەهیدان.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندو تیژی راشیگەیاند " ئەو تەرمە كە لە لایەن باوكیەوە بە چەكی كلاشینكۆف دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە 6گولـلەی بەركەوتوە دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە بە هۆكارەكەی گوایە لە گەڵ دوو كەس چۆتە دەرەوە ".

باس لەوەش دەکات "پەڕاوی لێكۆلینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە  بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە ئاگادار كراوەتەوە،
تاوانبار دەستگیر كراوە بە پێی مادەی (406)  وە هەردووك كەسەكەش خۆیان رادەست كردوە"
ک. ر.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان