کوردستانی

مووچە بڕدراوەکەی شەهیدان خەرجدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچە بڕدراوەکەی شەهیدان خەرجدەکرێتەوە
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایدەگەیەنێت ئەو بڕە پارەیەی لە مووچەی مانگی شوباتی بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بڕدراوە، بۆیان خەرج دەکرێتەوە.
 
 وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی لە مووچەی مانگی شوباتی بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون بڕدراوە دەڵێت "بەشێکیان دەرماڵەکانییان بڕدرابوو، بەداخەوە بەو جۆرە لێکدرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی بڕیون، بەڵام بەو جۆرە نییە؛ ئەوەی بڕدراوە دەرماڵە بووە نەوەک مووچە".

  دەشڵێت " بەشێک لەوان هاوژینەکانیان دەوامیان هەیە؛ هەموو ساڵێک بۆ خەرجکردنەوەی دەرماڵەی هاوژینی پێویستە ئەو کەسانە فۆرمێک پڕبکەنەوە و ئاماژە بەوە بکەن کە هاوژینەکانیان دەوامی فەرمییان نییە و پشتگیریش بۆ منداڵەکانیان بهێنن کە هێشتا سەروو 18 ساڵ نین".
 
ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan