کوردستانی

داواکارییەکانی ڤلادیمیر پۆتین لە ئۆکرانیا دوو بەشن

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواکارییەکانی ڤلادیمیر پۆتین لە ئۆکرانیا دوو بەشن
مەودا میدیا-

سەرۆکی رووسیا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 18 ئاداری پەیوەندی دەکات بە سەرۆک کۆماری تورکیا پێڕاگەیاندووە بە چەند مەرجێک هێزەکانی لە خاکی سووریا دەکشێنێتەوە
باس لەوەش دەکات دەبێ ئۆکرانیا بێلایەن بێت و نەبێتە ئەندامی ناتۆ.

ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا دوو مەرج بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ ئۆکرانیا ئاشکرادەکات بەشی یەکەمیان ئاسانن و بریتییە لە: دەبێ ئۆکرانیا بێلایەن بێت و نەبێتە ئەندامی ناتۆ، بەشی دووەمیان بریتییە لە: ئۆکرانیا لە چەک داماڵرێت و لە داھاتوودا نەبێتە مەترسی لەسەر رووسیا بە گرەنتیی نووسراو.

ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا  لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی بۆ رەجەب تەیب ئۆردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرایدەکات  "رووسیا، داوای ئەوە دەکات، ئۆکرانیا دان بەوەدا بنێت کەوا نیوەدوورگەی کرێما بەتەواوەتی سەر بە رووسیابێت".

سەرۆکی رووسیا دەڵێت "ھەروەھا روسیا دەیەوێ ئۆکرانیا بەتەواوەتی واز لە ھەرێمی دۆنباس بھێنێت" و دەشڵێت "ھەروەھا بە یاسا زمانی رووسی لە ئۆکرانیا پارێزراو بێت".

 پۆتین باس لەوەش دەکات "پێش رازی بوونی ئۆکرانیا لەسەر ئەو داواکارییانە نایەوێ رووبەڕوو لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دابنیشێ.

سەرۆکی رووسیا ئاماژەبەوەش دەکات  "ئۆکرانیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە گفتوگۆکان دوادەخات و یاری بە کات دەکات".

ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان