کوردستانی
بکوژانی پۆلیسەکەی کەرکوک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بکوژانی ئەو کارمەندە پۆلیسەی شاری کەرکوک کە چەند رۆژێک لەمەوبەر تەرمەکەی لە یاریگایەکی شارەکە دۆزرایەوە، دەستگیرکران.
بکوژانی ئەو کارمەندە پۆلیسەی شاری کەرکوک کە چەند رۆژێک لەمەوبەر تەرمەکەی لە یاریگایەکی شارەکە دۆزرایەوە، دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، بکوژانی ئەو کارمەندەی پۆلیسیان دەستگیرکردووە، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە گەڕەکی رزگاری شاری کەرکوک تەرمەکەی دۆزرابووەوە.
پۆلیسی کەرکوک باسی لەوەشکردووە، دوو کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە کوشتنی ئەو پۆلیسە دەستگیرکراون، کە هەردووکیان هاوڕێی کوژراوەکەن.
"بەهۆی بوونی ناکۆکیی پێشوو بووە لەنێوانیان و دوو تۆمەتبارەکە قوربانییەکەیان بردووەتە یاریگاکە و لەوێ بە سێ گولـلە کوشتوویانە" سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە پۆلیسی کەرکوک وادەڵێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


