کوردستانی
ئاڵدار خەلیل: عەفرین رزگاردەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رۆژئاوای کوردستان پەیەدە خۆی بۆ رزگارکردنی عەفرین ئامادە دەکات، ئەندامێکی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدەش دەڵێت "خەڵکی عەفرین بەرخۆدان دەکەن گەلەکەمان شارە داگیرکراوەکانی بەجێنەهێشت بۆ ئەوەی هەمیشە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی بکات، لە نزیکەوە مایەوە".
لە رۆژئاوای کوردستان پەیەدە خۆی بۆ رزگارکردنی عەفرین ئامادە دەکات، ئەندامێکی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدەش دەڵێت "خەڵکی عەفرین بەرخۆدان دەکەن گەلەکەمان شارە داگیرکراوەکانی بەجێنەهێشت بۆ ئەوەی هەمیشە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی بکات، لە نزیکەوە مایەوە".
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە له لێدوانێكدا لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا به ئاژانسی هەواڵی فوراتی نیوزی راگهیاند "بەداخەوە چوار ساڵە عەفرین داگیرکراوە، عەفرین برینێکە کە هەموو رۆژێک لە رۆژەڤی ئێمەدایە، بۆ رزگاکردنی عەفرین ئێمە بیر دەکەینەوە، کار دەکەین و خۆمان رێکدەخەین، دوژمن، عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی، ئیدلب، تەرابلوس، عەزاز و باب، هەروەها زۆر هەرێمی دیکەی سوریای داگیر کردووە، ئەگەر دەرفەتێک ببینن هەرێمی دیکەش داگیر دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەو ناوچە داگیرکراوانەدا ئامانج بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و کەلتوری دیموکراتی بوو، ناوچە داگیرکراوەکان بۆ راهێنانی چەتەکان و بڵاوکردنیان لە سەرتاسەری جیهاندا گۆڕدراوە، بارەگای ناوەندی دڕندەیی لە دەرەوەی مرۆڤایەتی لەم ناوچانەدا هەیە، سیاسەتی قڕکردن بۆ لەناوبردنی کەلتوری گەلەکەمان و گۆڕانی دیمۆگرافی و ناسنامە پەیڕەو دەکرێت".
جەختیشیکردەوە "خەڵکی عەفرین بەرخۆدان دەکەن گەلەکەمان شارە داگیرکراوەکانی بەجێنەهێشت بۆ ئەوەی هەمیشە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی بکات، لە نزیکەوە مایەوە، بە تایبەتی سڵاو لە خەڵکی عەفرین لە شەهبا دەکەم، بەڕاستی وشەکان بەس نین بۆ ئەوەی باسی بەرخۆدانیان بکرێت، ماوەی چوار ساڵە لە حەلەب و شەهبا لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدان، گەلەکەمان لە کەمپەکاندا، گەلەکەمان لە سەرێکانی و گیرێ سپیش لە دۆخێکی سەختدان، چاوەڕێی رۆژی رزگارین و خۆیان دەکەنە هێزێکی رزگاری، ئەوان بەم رۆحەوە کار دەکەن".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


