کوردستانی

سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە هەڵیكوتابووە سەر ماڵی براكەی و تەقەی لێکردبوون و دواتر هەڵهاتبوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی زانیاری لەسەر رووداوێكی تەقەكردن گەیشتە بنكەی پۆلیسی كوردسات، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتنە شوێنی روِوداوەكە و دەركەوت كە تۆمەتبارێك هەڵیكوتاوەتە سەرماڵی براكەی و تەقەكەی كردووە و هەڵهاتووە".

باسی لەوەشکردووە "دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار (م. أ. ع.) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 431 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan