کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمەباران لە کاتەکانی ئێوارەدا، ئەگەرى بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمانی ئەمڕۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت، ئەگەرى بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.

سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە باسی لەوەکردووە، لە هەندێک لە شارەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، لە دهۆک و هەولێریش لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سارد و سەرما ناوەچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کەشناسی هەرێمیش شەوی رابردوو ئاماژەی بەوەکرد، لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر نزمدەبنەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan