کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی پلانی رۆژانی نەورۆز رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی پلانی رۆژانی نەورۆز رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی پلانێکی تایبەت بۆ رۆژی نەورۆز دادەنێت، داوا لە ھاوڵاتییان و گەشتیارانیش دەکات ھاوکاریانبن بۆ سەرخستنی پلانەکەیان.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپلانێکی تۆکمە و گونجاو ئەرکەکانیان دابەشکردووە بۆ نەھێشتنی دیاردەی سەرکێشی و دیاردەی خێرایی کە ھۆکاری رووداوە نەخوازراوەکانە، ھەروەھا ھەموو کامێراکانی چاودێری خێرایی لە ناوشار و رێگەوبانەکانی دەرەوە و ناوچە گەشتیارییەکان دەستنیشانکراوە و بەخشتەیەک دادەنرێن لەگەڵ لابردنی ئەو لەمپەرە پلاستیکییانەی بەردەم بازگە و خاڵەکانی پشکنین بەمەبەستی نەھێشتنی دیاردەی قەتیس بوون و ریزبەندی ئۆتۆمبێلەکان لەکاتی گەڕانەوەی شۆفێران لە سەیرانگەکاندا.

ھاوکات داوادەکات شۆفێران و ھاوڵاتییان ھاوکارییانبن بۆ سەرخستنی پلان و کارەکانیان کە ئامانجی فەراھەمکردنی رەوشێکی ھاتوچۆیی لەبار و ئارام و سەلامەتە، خۆیان بەدووربگرن لە خێرایی لێخوڕین و مەیخواردنەوەی شۆفێران بەتایبەتی.

لەکۆتایی راگەیەنراوەکەی هاتوچۆدا هاتووە، لەکاتی پێویستدا دەتوانن سوود لەم ژمارانەی لای خوارەوە وەربگرن بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان:

188 کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی.

100 سەنتەری هەماهەنگی رێکخەری پەیوەندییەکان JCC.

104 پۆلیسی فریاکەوتن.

106 ئاسایش.

115 بەرگریی شارستانی.

122 فریاگوزاری تەندروستی.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan