کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

لەبارەی ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان بەناوی کەسێکی دیکەوەیە کە لە ئەوروپا دەژی، وتەبیژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، دەبێت یان وەکالەتی بۆ بکاتەوە یان چاوەڕێبێت تا دەگەڕێتەوە و بە هیچ جۆرێک ساڵانەی ئۆتۆمبێل بە ڤیدیۆ کۆڵ و تەلەفون ناکرێت بە ناوی کەسێکی دیکەوە.

هەندێک کەس ساڵانەی ئۆتۆمبێلیان بەناوەوەیە و چوونەتە دەرەوەی وڵات، ئەمەش گرفت بۆ ئەو کەسانە دروست دەکات کە ئۆتۆمبێلەکە دەکڕن چونکە ناتوانن بیکەن بە ناوی خۆیانەوە، بەختیار محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بە هیچ شێوەیەک بەناوکردنی ئۆتۆمبێل بە ڤیدیۆ کۆڵ و تەلەفون ئەنجام نادرێت، چونکە بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاوە مەجالی فێڵکردنی تێیدایە، بۆیە دەبێت کەسەکە مەوجودبێت یان وەکالەتی کردبێتەوە بۆ ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکە دەکاتە سەر ناوی خۆی".

لەبارەی گرفتە یاساییەکان لە کاتی چوونە ناو مەفرەزەکانی هاتوچۆوە ئاماژەی بەوەکرد "دەتواندرێت بۆ یەک جار ساڵانەی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو کەسە تازەبکرێتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی کڕیوە، بۆ ئەوەی لە کاتی تێپەڕین بە مەفرەزەکاندا گرفتی بۆ دروست نەبێت هەتا ئەو کاتەی کەسی یەکەم کە ئۆتۆمبێلەکەی بەناوەوەیە، دەتوانێت وەکالەت بکاتەوە یان بگەڕێتەوە بۆ وڵات".

زۆرجار ئەم گرفتە کێشەی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە، کاتێک کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی دەفرۆشێت کە بەناوی کەسێکی دیکەوەیە و لەدەرەوەی وڵاتە، ناتوانێت ئۆتۆمبێلەکە بکاتە سەر ناوی کڕیارە تازەکە، یاندەبێت هەر لای خۆی بمێنێتەوە یاندەبێت چاوەڕێبکات تا ئەوکەسەی لەدەرەوەی وڵاتە وەکالەتێکی بۆ داکاتەوە یان دەگەڕێتەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان