کوردستانی
دڵنیاییەک دەدرێتە گەشتیاران و ئامادەکاری بۆ رۆژەکانی نەورۆز کراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
قایمقامی قەزای دوکان رایدەگەیەنێت سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لەو گەشتیارانەی رۆژانی جەژنی نەورۆز روو لەو قەزایە دەکەن، ئاماژەی بەوەکرد لیژنەکانمان بە هەمانگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی چاودێری سەرجەم پرۆژە گەشتیارییەکان دەکەین بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرزکردنەوەی نرخ.
سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەی ئەمنی قەزای دوکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی قەزای دوکان سەرجەم ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران، هەروەها لیژنەکانمان لە قایمقامییەت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی چاودێری پرۆژە گەشتیارییەکان و بازاڕ و رێستۆرانت و مارکێتەکان دەکەین بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ".
قایمقامی قەزای دوکان وتی "لە رۆژی نەورۆزدا هاتوچۆ لەناو قەزای دوکان دەکەین بە بازنەیی، هەروەها لە سبەینێ شەوەوە کاتژمێر 12:00 بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هاتوچۆی بارهەڵگر لەنێوان هەولێر و سلێمانی رادەگیرێت, لەبەرئەوەی پێشبینی دەکەین گەشتیارێکی زۆر روو لەناوچەکە بکات".
راشیگەیاند "ئەو دەنگۆیانە دوورە لە راستییەوە باس لە بەرزبوونەوەی نرخی کابینە و کەپرە گەشتیارییەکان دەکەن دوورە لە راستییەوە و نرخەکان جێگیرە، هەرکەسێکیش نرخ بەرزبکاتەوە لەلایەن لیژنەکانی قایمقامییەتی دوکانەوە سزادەدرێت".
سیروان سەرحەد دواشی کرد، گەشتیاران پاکوخاوێنی شوێنە گەشتیارییەکان رابگرن و ژینگە پبارێزن، هەروەها ئاگاداری منداڵەکانیان و گەنجەکانیان بن رێگە نەدەن مەلە بکەن، بۆئەوەی گەشتێکی سەلامەت بکەن.
جێگەی ئاماژەیە، ساڵانە لە بۆنەکاندا بە تایبەت جەژنی نەورۆز گەشتیارێکی زۆر روودەکاتە شوێنە گەشتیارییەکانی قەزای دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
س،ر

بیروڕا